بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر لە دیدار لەگەڵ جاسم سابیر ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کاری عێڕاق بە وتنی ئەوەی کە ئێران ئەزموونی باشی لە بواری جیاوازی زانست و تەکنۆلۆژیا، تەکنیکی و ئەندازیاری، پزیشکی و دەرمان هەیە، ڕایگەیاند: ئامادەین ئەو ئەزموونانە بخەینە بەردەستی برا عێراقییەکانمان.
هەروەها لەسەر پێداویستی گەشەی هاوککاری ئابووری هاوبەش و چێ کردنی کارخانەی هاوبەش جەختی کرد و وتی: پێکهێنانی ناوچەی ئازادی هاوبەش ەتوانێت کاریگەری جیدیی لە پەرەپێدانی پێوەندی و بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییە بازرگانی و ئابوورییەکانی تاران و بەغدا هەبێت.
موخبێر ڕایگەیاند: ئەبێ بە لابردنی لەمپەرەکان و دروست کردنی بەستێنی گونجاوی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی بانکی، بستێن بۆ ڕۆڵگێڕانی زیاتری کەرتی تایبەتی دوو وڵاتەکە لە گەشەی هاوکارییە ئابوورییەکان خۆش بکرێت.
Your Comment